له‌سه‌ر داوای هارون و راسپارده‌ی قوباد تاڵه‌بانی به‌ردی بناغه‌ی به‌شێكی تری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له رانیه داده‌نرێت
وێستگه‌نیوز –
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا رایگه‌یاند كه هارون چاره‌خوازی نه‌خۆشخانه‌كه داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش به‌ده‌م داواكه‌یه‌وه دێت و بڕیاردرا به‌ردی بناغه‌ی به‌شێكی تری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له رانیه دابنرێت.
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئه‌م گرته ڤیدۆیه‌ی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند كه "له‌سه‌ر داوای كاكه (هاروون) گیان كه منداڵێكی چاوگه‌ش و چاره‌خوازی نه‌خۆشخانه‌كه‌مانه و له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین نیشته‌جێیه و له‌گه‌ڵ چه‌ند چاره‌خوازێكی تر، به هه‌وڵێكی جددی و درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی كاك (قوباد)، بڕیاردرا به زووترین كات به‌ردی بناغه‌ی به‌شێكی تری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له رانیه‌ی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین دابنرێت.
به‌گوێره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه، زه‌وییه‌كه‌ی له لایه‌ن نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و رێكاره ئیدارییه‌كانه‌وه بۆی جێبه‌جێ كرا.
ده‌شڵێت: "به‌شی بودجه‌ی تایبه‌تیش بۆ دروستكردنی ئه‌م سه‌نته‌ره شێرپه‌نجه‌ییه به سوپاسه‌وه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی خێرخواز (جه‌لال حاجی ئه‌حمه‌د سێناجیانی) دابینكراوه".
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا راشیگه‌یاندووه كه "هیوادارین به‌مه توانیبێتمان خزمه‌تێك به چاره‌خوازانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین بكه‌ین".
وه‌كو تێبینیش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "ڤیدیۆی كاكه هاروون له‌سه‌ر داوای خۆی و پاش ڕه‌زامه‌ندی باوك و كه‌سوكاره‌كه‌ی دانراوه..".
PM:09:37:29/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت