کارۆخ سەید رزگار: داوا لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەکەم بەهانایانەوە بچن
وێستگەنیوز-
کارۆخ سەید رزگار هۆشداری دەدات لە تێکچوونی دۆخی تەندروستی و بژێوی بەندکراوانی زیندانی سوسێ لە پارێزگای سلێمانی و رایدەگەیەنێت کە ماوەی 15 رۆژە حکومەتی فیدراڵی عێراق دابینکردنی خواردنی بۆ ئەو زیندانییانە راگرتووە.
بە وتەی کارۆخ سەید رزگار، زیندانی سوسێ بەندیخانەیەکی سەر بە حکومەتی فیدراڵیی عێراقە و بەندکراوەکانی سەر بە دەسەڵاتی بەغدان، هەر بۆیە هیچ پەیوەندییەکی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نییە. ئاماژەی بەوەش کردووە کە جگە لە نەناردنی خواردن، حکومەتی عێراق رێگەش نادات کەسوکاری بەندکراوەکان خواردنیان بۆ ببەن، ئەمەش وایکردووە دۆخی ژیانیان بگاتە ئاستێکی زۆر خراپ.
لەو چوارچێوەیەدا، کارۆخ سەید رزگار داوا لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و نوێنەرایەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) دەکات بە هانای ئەو بەندکراوانەوە بچن.
هەروەها هۆشداری ئەوەش دەدات کە ئەگەر ئەم دۆخە بەم شێوەیە بەردەوام بێت و چارەسەرێکی بەپەلە بۆ کێشەی خواردن و بژێوییان نەکرێت، کارەساتی مرۆیی گەورە لەو بەندیخانەیەدا روو دەدات.
PM:12:18:29/08/2026
ئهم بابهته 396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت