کەشناسی هەرێم: سبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزن
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و ئاماژە بە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
بەپێی راپۆرتی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، هاوکات ئەگەری بارینی تاوەبارانی کورتخایەن لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سۆران هەیە، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبنەوە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و بارانبارینی کورتخایەن لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت.
هەروەها پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بە بڕی 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ نزم ببنەوە،
لەبارەی جوڵەی با و مەودای بینین، ئەوە خراوەتە روو کە خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و هەندێک کات بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر زیاد دەکات، ئاراستەکەشی گۆڕاو دەبێت و مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.
AM:11:00:29/08/2026
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت