عه‌لی حه‌مه ساڵح: كۆمپانیای كار ته‌نها له یه‌ك رێگاوه رۆژانه 960 هه‌زار دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی فراكسیۆنی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه كۆمپانیای كار ته‌نها له یه‌ك رێگاوه رۆژانه 960 هه‌زار دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت و بووه به ئیمپراتۆریه‌تێك له‌سه‌ر گیرفانی به‌تاڵی خه‌ڵك.
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی فراكسیۆنی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له په‌رله‌مانی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:
*چیرۆكی یه‌ك رێگای كۆمپانیای كار
*یه‌كه‌م: پاره‌ی به‌رهه‌مهێنان
*له ساڵی 2007 ه‌وه كێڵگه‌ی خورمه‌ڵه‌ی كه‌وته ده‌ست كۆمپانیای كار. كێڵگه‌یه‌كی حازری حكومه‌تی عێراق بوو، واته: وه‌ك كۆمپانیاكانی دیكه خه‌رجی زۆری له بواری گه‌ڕان و پشكنین نه‌بوو…
*توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌م كێڵگه گه‌شته (125هه‌زار) به‌رمیلی ڕۆژانه. پارساڵ؛ پێش ڕاده‌ستكردنی نه‌وت به‌عێراق، خورمه‌ڵه به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی (100 هه‌زار) به‌رمیلی ڕۆژانه‌بوو.
*27ی 9ی 2025 كه نه‌وت ڕاده‌ستكرا، وتیان: به‌رهه‌می خورمه‌ڵه (60 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌یه!.
*ئه‌مڕۆ وتیان: تێچووی به‌رهه‌مهێنانی به‌رمیلێك (16) دۆلاره!..ئاخر به‌چی حه‌قێك (16) دۆلار!
*كێڵگه‌یه‌كی ئاماده‌ی دۆزراوه‌ی بیریشی هه‌ڵكه‌ندرابوو! ! چه‌ندینجار پاره‌ی تێچووی كاركردنی ده‌رهێناوه!
*له‌كوێ بووه كێڵگه‌یه‌كی ئاماده 19 ساڵ له‌به‌رده‌ستت بێت و نه‌وت به‌رهه‌مبێت و بیفرۆشیت، بڵێی: تێچووی به‌رهه‌مهێنانی به‌رمیلێك (16) دۆلار بێت!
*بۆ (60 هه‌زار) به‌رمیل… هه‌موو ڕۆژێك (960) هه‌زار دۆلار ..هه‌موو مانگێك (28.8) ملیۆن دۆلار ..ساڵانه (345) ملیۆن دۆلار…
*دوو: كرێی بۆری!
*جگه له‌و پاره ئێجگار زۆره‌ی كۆمپاكار له كرێی بۆری ده‌ستی ده‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگی 2022 وه‌ربگرین! ته‌نیا له شه‌ش مانگ (181.6ملیۆن) دۆلار كرێی بۆری له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرت!.
*له سنوری ھه‌رێمی كورستان (60٪ ھی ڕوسنه‌فت و 40٪ ھی كۆمپانیای كاره) بڕی (454 ملیۆن) دۆلاریان پێدراوه بۆ شه‌ش مانگ! كه 11٪ كۆی داھاتی نه‌وته! كه ده‌كرا ئه‌م بۆریه ھی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان خۆی بێت! نه‌ك دوو كۆمپانیا 11٪ كۆی داھاتی نه‌وت ببه‌ن!
*ئێستاش بۆ ئه‌و نه‌وته‌ی عێراق و هه‌رێم هه‌نارده‌ی ده‌كه‌ن، كرێی بۆری وه‌رده‌گرێت.
*پاره‌ی پاڵاوتن و قازانجی پاڵاوگه ده‌یان ملیۆن دۆلاره!!!
*ئه‌مڕۆ خۆیان وتویانه: ته‌نیا بۆ پاڵاوتنی (50 هه‌زار) به‌رمیل مانگانه (30 ملیار) دینار ده‌ده‌نه كار‌و لاناز!!!
*جگه له ملیۆنان دۆلاری پاڵاوتنی (25 هه‌زار به‌رمیل)ی نۆرس لایت كه هی DNO یه و پاڵاوتنی (10 هه‌زار) به‌رمیلی عه‌ینزاله، پاڵاوتنی هه‌زاران ته‌ن نه‌فتای مانگانه.
*ئیمبراتۆریه‌تێك له‌سه‌ر گیرفانی به‌تاڵی خه‌ڵك.
PM:12:45:28/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت