شاره‌وانی سلێمانی شۆفێران له داخستنی به‌شێك له شه‌قامی تووی مه‌لیك ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی، شۆفێران له به‌ربه‌ستبوونی به‌شێك له شه‌قامی تووی مه‌لیك ئاگادار ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه سایدی ڕۆیشتن له فلكه‌ی كاوه‌وه تا به‌رده‌م دۆندرمه‌ی گوڵان له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی تووی مه‌لیك به‌ربه‌ست ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی شه‌قامه‌كه بۆ سه‌رله‌نوێ قیرتاوكردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران ده‌كات كه:
*له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه و چاكسازیی شه‌قامه‌كانی شار، به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی پێنجشه‌ممه كاتژمێر (4)ـی به‌یانی، سایدی ڕۆیشتن له فلكه‌ی كاوه‌وه تا به‌رده‌م دۆندرمه‌ی گوڵان له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی تووی مه‌لیك به‌ربه‌ست ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی شه‌قامه‌كه بۆ سه‌رله‌نوێ قیرتاوكردنه‌وه.
*له هاوڵاتییان و شۆفێران داوا ده‌كه‌ین هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی تیمه‌كانی شاره‌وانی بكه‌ن، ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ په‌یڕه‌و بكه‌ن.
* هاوڵاتییان و شۆفێران شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ر وه‌ك ڕێگای جێگره‌وه به‌كاربهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به خێرایی و سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بكرێن.
PM:02:18:26/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت