تۆم باراك: له حكومه‌تی سوریا رۆڵی كاریگه‌ر به مه‌زڵوم عه‌بدی و ئیلهام ئه‌حمه‌د ده‌درێت
وێستگه‌نیوز -
نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا و عێراق، رێككه‌وتنی تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)ی له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی سووریادا به رووداوێكی «مێژوویی» وه‌سف كرد، هاوكات دانیپێدانانی فه‌رمی به زمانی كوردی له كه‌رتی په‌روه‌رده و پێدانی رۆڵی كاریگه‌ر به هه‌ریه‌ك له مه‌زڵوم عه‌بدی و ئیلهام ئه‌حمه‌دی له‌ناو حكومه‌تی سوریادا راگه‌یاند.
تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق و سوریا، له په‌یامێكدا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له پلاتفۆڕمی (X) رایگه‌یاند كه "سه‌رپه‌رشتی ژیرانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رێگای خۆشكرد بۆ یه‌كگرتنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوریا به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك".
نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه رێگه‌ی خۆشكرد بۆ تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی رێكوپێكی هه‌سه‌ده له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوریا، به شێوه‌یه‌ك كه دابه‌شكارییه‌كانی رابردووی گۆڕی بۆ هاوبه‌شییه‌كی به‌رده‌وام".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌فه‌رمی ناساندنی زمانی كوردی له كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندندا، شانبه‌شانی ده‌سته‌به‌ركردنی پێگه‌ی گرنگ و كاریگه‌ر بۆ هاوبه‌شه ئازیزه‌كانمان، مه‌زڵوم عه‌بدی و ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌ناو حكومه‌تی سوریادا، نیشانه‌ی رێزگرتنه له سه‌ركردایه‌تی و قوربانیدانی هاوبه‌شه كورده‌كانكان و ئه‌و رۆڵه بنیاتنه‌ره‌ی كه له سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا گێڕاویانه، دابه‌شووبنه‌كانی دۆێنێیان گۆڕی بۆ ئامانجێكی هابه‌شی سبه‌ینێ".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌مه یه‌كگرتنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌یه كه تێیدا چه‌مكی «براوه و دۆڕاو بوونی نییه، به‌ڵكو لایه‌نه ناكۆكه‌كانی دوێنێ به جیاوازیی بۆچوونه‌كانیانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی بۆ به‌هێزكردنی سه‌روه‌ریی خاكی سوریا له‌سه‌ر بنه‌مای «یه‌ك سوپا، یه‌ك حكومه‌ت و یه‌ك ده‌وڵه‌ت".
PM:11:30:25/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت