موحسین ره‌زایی: ده‌بێ عێراق پرسی گرووپه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران یه‌كلایی بكاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران له میانی پێشوازیكردنی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، داوایكرد عێراق پرسی گرووپه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران یه‌كلایی بكاته‌وه، ده‌شڵێت: "ئه‌مریكا له داهاتووی ناوچه‌كه‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه".
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه موحسین ره‌زایی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران پێشوازی له فائق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق كرد و و رایگه‌یاند كه: "كۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری عێراقێكی سه‌ربه‌خۆ و به‌هێزه".
ره‌زایی وتی: "وڵاتانی ناوچه‌كه خۆیان بڕیار له داهاتووی خۆیان ده‌ده‌ن و ئه‌مریكاش له ئاینده‌ی ناوچه‌كه‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه".
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ دۆخی گرووپه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران له‌سه‌ر سنووره‌كانی هه‌ردوو وڵات یه‌كلایی بكرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق وتی: "پاڵپشتی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رز ده‌نرخێنین. سڵاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌گه‌یه‌نین به رێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی و رێز له یادی شه‌هیدان قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس ده‌گرین".
راشیگه‌یاند كه "جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاریی ناوچه‌یی و پێویستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له‌سه‌ر سنووره هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ینه‌وه".
PM:05:27:25/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت