سەنگافوورە زیاتر لە 5 دەفتەر دۆلار دەداتە ئەو خێزانانەی منداڵیان دەبێت
وێستگەنیوز-
وڵاتی سەنگافوورە بۆ رووبەڕووبوونەوەی دابەزینی مەترسیداری رێژەی منداڵبوون، کۆمەڵێک رێکاری نوێی گرتووەتەبەر و بڕیاریدا بڕی نزیکەی 70 هەزار دۆلاری سەنگاپووری (کە یەکسانە بە 55 هەزار دۆلاری ئەمریکی) وەک هاوکاری پێشکەشی خێزانەکان بکات بۆ هەر منداڵێک.
جگە لە هاوکارییە داراییەکان، حکومەت بڕیاریداوە مۆڵەتی دایکایەتی و باوکایەتی زیاد بکات و پاڵپشتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە نوێیەکان دابین بکات، ئەم هەنگاوانە دوای ئەوە دێن کە رێژەی بەپیتی لەو وڵاتەدا بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی دابەزیوە و گەیشتە 0.87 منداڵ بۆ هەر ژنێک.
ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەنگافوورە لە لێواری بوون بە کۆمەڵگەیەکی "زۆر بەتەمەن" دایە، چونکە لە ئێستادا زیاتر لە 21%ی دانیشتووانەکەی تەمەنیان گەیشتووەتە 65 ساڵ یان زیاتر، ئەمەش مەترسی لەسەر داهاتووی هێزی کار لە وڵاتەکەدا دروست کردووە.
لۆرانس وۆنگ، سەرۆک وەزیرانی سەنگافوورە ئاماژەی بەوە کردووە، کە تەنها هاندەرە داراییەکان ناتوانن ئەم دۆخە بەتەواوی بگۆڕن، چونکە هۆکاری وەک فشاری زۆری کارکردن، دواخستنی تەمەنی هاوسەرگیری و گۆڕانی شێوازی ژیانی هاووڵاتییان کاریگەرییان لەسەر کەمبوونەوەی منداڵبوون هەبووە.
بۆ چارەسەری ئەم قەیرانە، سەنگافوورە کار لەسەر پلانێکی گشتگیر دەکات کە تێیدا جگە لە پاڵپشتی خێزانی، سوود لە بەردەوامیی پرۆسەی کۆچبەریش وەردەگرێت تاوەکو هاوسەنگیی ژمارەی دانیشتووان و چالاکیی بازاڕی کار بپارێزێت.
AM:09:36:25/08/2026
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت