پۆلیسی گه‌رمیان: رومانه خرایه ماڵی هاوڵاتییه‌كه‌وه
وێستگه‌نیوز –
شه‌وی رابردو له گه‌ڕه‌كی ئازادی قه‌زای كه‌لار رومانه خرایه ماڵێكه‌وه و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك برینداربوو، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر رووداوه‌كه كه‌سێك ده‌ستگیركراوه و هه‌وڵه‌كانیش بۆ ده‌ستگیركردنی 3 كه‌سی تر به‌رده‌وامن".
عه‌قید سۆران محه‌مه‌د غه‌ریب وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڕه‌كی ئازادی قه‌زای كه‌لار رومانه خرایه ماڵی هاوڵاتیه‌كه‌وه.
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "خاوه‌نی ماڵه‌كه به‌ناوی (پ. ح. م.) برینداربوو و دوای ره‌وانه‌كردنی بۆ نه‌خۆشخانه سكاڵای له‌دژی چوار تۆمه‌تبار تۆماركرد".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ده‌ستبه‌جێ پۆلیس چوونه شوێنی رووداوه‌كه و دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ورد و سوودبینین له‌كامێرای چاودێری، به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی گه‌رمیان پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ توانییان یه‌كێك له تۆمه‌تباران ده‌ستگیربكه‌ن".
عه‌قید سۆران محه‌مه‌د راشیگه‌یاند كه له‌ئێستادا ئه‌و تۆمه‌تباره به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 405 / 31 راگیراوه و پۆلیس له‌هه‌وڵدایه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی دیكه".
ئاشكراشیكرد كه بەپێی ئەوەی بۆیان روونبووەتەوە ئەو كەسانەی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە لەگەڵ سكاڵاكاردا خزمایەتییان هەیە.
PM:08:37:24/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت