شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی: هەر کەسێک تا ئەم وادەیەی دیاریمان کردووە "هەژماری من" دروست نەکات موچەکەی رادەگیرێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی، ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان دەکات و رایدەگەیەنێت کە دوا مۆڵەت بۆ دروستکردنی "هەژماری من" نزیک بووەتەوە و ئەوانەی ئەنجامی نەدەن موچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بۆ جاری چوارەم ئاگاداری کەسوکاری شەهیدان دەکرێتەوە، کە زیاتر لە 1500 وارسی شەهیدان تا ئێستا پرۆسەی دروستکردنی "هەژماری من"یان ئەنجام نەداوە، داوا دەکرێت ئەو بەڕێزانە زۆر بە پەلە سەردانی بانکەکان و لیژنەکانی تایبەت بەو هەژمارە بکەن بە مەبەستی بەبانککردنی موچەکانیان.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، بەپێی بڕیاری حکومەتی فیدراڵ، دوا مۆڵەت بۆ تەواوکردنی پرۆسەی هەژماری من رۆژی 31/8/2026 دەبێت، هەر کەسێک تا ئەو بەروارە هەژمارەکەی دروست نەکردبێت، گرفتی بۆ دروست دەبێت و لەلایەن حکومەتەوە موچەکەی بۆ خەرج ناکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی جەخت دەکاتەوە، کە پێویستە ئەو وارسانە زۆر بە خێرایی رێکارەکان تەواو بکەن بۆ ئەوەی مافی موچەی مانگانەیان نەکەوێتە مەترسییەوە و بەبێ گرفت لە بانکەکان موچەکانیان وەربگرن.
PM:03:18:24/08/2026
ئهم بابهته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت