کۆیە؛ بەهۆی دەستکاریکردنی تەقەمەنییەوە 4 گەنج بریندار بوون
وێستگەنیوز-
بەهۆی تەقینەوەی کەرەستەیەکی تەقەمەنی لە گوندی کڵێسەی سەر بە قەزای کۆیە، 4 گەنج بریندار بوون و بەشێکیان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کران.
دیاکۆ هەڵۆ، بەرپرسی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە رایگەیاند، کاتژمێر 9:00ی شەوی رابردوو، 4 گەنجی تەمەن 20 بۆ 30 ساڵان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکەیان کە بەهۆی تەقینەوەیەکەوە بریندار ببوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە بەهۆی دەستکاریکردنی کەرەستەی تەقەمەنییەوە روویداوە و سەرجەم بریندارەکانیش خەڵکی گوندی (کڵێسە)ن.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی تەندروستی، بەهۆی ئەوەی برینی 2 لە گەنجەکان سەخت بووە، پاش پێشکەشکردنی چارەسەری سەرەتایی رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراون، لە ئێستاشدا 2 بریندارەکەی تر لە نەخۆشخانەی کۆیە ماونەتەوە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
AM:10:07:24/08/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت