عه‌لی حه‌مه ساڵح: ئه‌و (50 ملیۆن) لیتر به‌نزینه‌ی هێناویانه ده‌بێته‌هۆی ته‌قینه‌وه و سوتانی ئۆتۆمبێل
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا:
*هاونیشتمانیان ئه‌م په‌یامه‌م له پێناوی ئه‌وه‌دایه ئۆتۆمبێله‌كانتان نه‌سووتێت و نه‌ته‌قێته‌وه.
*وتیان ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه 50 ملیۆن لیتر به‌نزینیان هێناوه، ئێمه دوێنێ وتمان ئه‌مه خه‌ته‌ره و ره‌تكرایه‌وه.
*به‌پێی پشكنینی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان نابێت ئه‌و به‌نزینه به‌كاربێت چونكه ئه‌گه‌ری سوتانی ئۆتۆمبێله‌كان و ته‌قینه‌وه‌یان هه‌یه.
*ئه‌ڵێن له روسیاوه هێناویانه، روسیا خۆی كێشه‌ی به‌نزینی هه‌یه، چۆن له روسیاوه ده‌یهێنن و ده‌یده‌ن به 1700 دینار له‌كاتێكدا به‌نزینی نۆرماڵی ئێره ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به جومله داویانه به 1750 دینار.
*ئه‌م به‌نزینه ماده‌یه‌كی مه‌ترسیداری تێدایه، زه‌خته بوخارییه‌كه‌ی 77ه كه خۆی ده‌بێت له‌نێوان 44 بۆ 60 بێت. ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ڵم بكات و ئۆتۆمبێله‌كان بته‌قێنێته‌وه.
*ده‌كرێت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیایه‌ك كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، ئۆتۆمبێلی خه‌ڵك بكرێته قوربانی.
PM:09:23:23/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت