وه‌زاره‌تی كاره‌با: داشكاندن ته‌نها بۆ قه‌رزی پێش پڕۆژه‌ی رووناكییه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه كه داشكاندن ته‌نها بۆ قه‌رزی پێش پڕۆژه‌ی رووناكییه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌و پرسیارانه‌ی ده‌رباره‌ی داشكاندنی قه‌رزی كۆنی كاره‌بای پێش رووناكی بڵاوبوونه‌ته‌وه، رایگه‌یاند كه:
*ئه‌م داشكاندنه ته‌نها بۆ قه‌رزی پێش پڕۆژه‌ی رووناكییه و پسووڵه‌ی مانگانه‌ی كاره‌بای رووناكی ناگرێته‌وه.
*قه‌رزی كۆنی پێش رووناكی ئه‌و قه‌رزانه ده‌گرێته‌وه كه هاوبه‌شانی كاره‌با له‌سه‌ریان مابوو پێش ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی رووناكی بگات به ناوچه‌كانییان.
*له‌ئێستادا پسووڵه‌ی مانگانه‌ی رووناكی هیچ داشكاندنێكی له‌سه‌ر نییه و ده‌بێت له‌ماوه‌ی 50 رۆژ له‌دوای ده‌رچوونی پسووڵهكه بدرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی.
*جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه داشكاندنی سه‌ر قه‌رزی كۆنی پێش رووناكی كه‌متر له 20 رۆژی ماوه.
*وه‌زاره‌تی كاره‌با هانی هاوبه‌شانی كاره‌با ده‌دات له‌وه‌ی قه‌رزه كۆنه‌كانیان بده‌نه‌وه.
PM:04:29:23/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت