بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با بۆ وێستگه‌نیوز: تائێستا هیچ رێكه‌وتنێك له نێوان گرووپه چه‌كداره‌كان و حكومه‌تی عێراق نه‌كراوه
وێستگه‌نیوز، محەمەد فاتیح-
بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه یه‌كێكه له گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی عێراق رایگه‌یاند كه تائێستا هیچ رێكه‌وتنێك له نێوان گرووپه چه‌كداره‌كان و حكومه‌تی عێراق نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت دانیشتنی راسته‌وخۆشمان نه‌كردووه.
حسێن موسه‌وی، وته‌بێژی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه یه‌كێكن له گرووپه چه‌كداره‌كانی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق تایبه‌ت به وێستگه‌نیوزی وت كه "تاوه‌كو ئێستا هیچ رێكه‌وتنێمكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی نه‌كردووه بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانمان".
وتیشی: "ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م گرووپه چه‌كداره‌كانی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق نه‌ك رێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی نه‌كردووه، به‌ڵكو دوو به دووش پێكه‌وه دانه‌نیشتووین بۆ گفتوگۆكردن".
دڵنیاییشیدا به وێستگه‌نیوز كه "ئێمه وه‌كو موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق تائێستا دانیشتنی راسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی له ئارادایه ته‌نها گفتوگۆی لابه‌لاكراوه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كو هادی عامری و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه حه‌یده‌ر عبودی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه، گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كان به‌ره‌وه‌پێشچوونی به‌خۆوه بینیوه و هه‌ندێكیان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی پێشنیاره‌كانی حكومه‌تیان وه‌رگرتووه.
PM:01:38:22/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت