پۆلیسی دارستان راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی ئاگره‌كه‌ی چیای ئه‌زمه‌ڕ بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند كه تا ئێستا قه‌باره‌ی زیانه‌كانی ئاگره‌كه‌ی شه‌وی رابردوو نه‌زانراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ئه‌م وێنانه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "شه‌وی ڕابردوو ئاگرێك له چیای ئه‌زمه‌ر به دیوی ناحیه‌ی سیته‌ك كه‌وته‌وه و به‌هۆی خێرایی ( با ) ئاگره‌كه زیاتر ته‌شه‌نی سه‌ندو فراوان بوو".
*مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و سیته‌ك و مه‌فره‌زه‌یه‌كی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیان گه‌یانده شوێنی ئاگره‌كه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كان چڕكرانه‌وه تا به‌زووترین كات ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌هۆی بوونی بایه‌كی به‌هێز كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه سه‌خت بوو، به‌ڵام دواجار به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سلێمانی و سیته‌ك و چوارتاو خه‌ڵكی خۆبه‌خش توانرا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت و بكوژێنرێته‌وه.
*تا ئێستا قه‌باره‌ی زیانه‌كان نه‌زانراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وامن.
AM:10:53:22/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت