شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن: رێگانادرێت دادگا بێلایه‌نانه دۆسیه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی و هه‌ڤاڵه‌كانی یه‌كلایی بكاته‌وه
وێستگه‌نیوز -
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن له میانی كۆبوونه‌وه‌ی دۆست و لایه‌نگرانی لاهور شێخ جه‌نگی له به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ولێر وتاری به‌ره‌ی گه‌ل-ی خوێنده‌وه و رایگه‌یاند كه:
*ئه‌مڕۆ ساڵێكی ته‌واو به‌سه‌ر رووداوه تاوانكارییه‌كه‌ی سه‌ر لاله‌زار تێده‌په‌ڕێت.
*هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌كێتی دوور له یاسا به‌بڕیاری سه‌رۆكه خۆسه‌پێنه‌كه‌یان په‌لاماری ماڵی لاهور شێخ جه‌نگی و ئۆتێل لاله‌زار-یان دا.
*له‌م په‌لاماره تاوانكارییه‌دا دوو هه‌ڤاڵمان شه‌هیدبوون و ده‌یان هه‌ڤاڵیشمان برینداربوون و لاهور شێخ جه‌نگی و هه‌ڤاڵه‌كانیان ده‌ستگیر كرد.
*جگه له فشاری ده‌روونی، رێگانادرێت دادگا به رێكاری سروشتی خۆی كار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان بكات و دۆسیه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه.
*سه‌ره‌ڕای گله‌ییمان له كه‌مته‌رخه‌می سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌م دۆسیه‌یه، داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین پێگه‌ی یاسایی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆسیه‌یه به‌كاربهێنێت.
*ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری هه‌رێمیش راشكاوانه و به‌روونی قسه له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه بكات.
*داوا له سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌كه‌ین چیتر نه‌بێته كۆسپ و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م دۆسێی هه‌ڤاڵه‌كانمان. حزبێكی سه‌ربه‌خۆین و هیچ په‌یوه‌ندیمان به حزبه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه نییه.
AM:10:29:22/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت