گه‌نجێك له قه‌زای پشده‌ر زیاترله 300 هه‌زار دۆلاری له هاوڵاتیان وه‌رگرتووه و دیار نه‌ماوه
وێستگه‌نیوز، ئه‌میر حه‌سه‌ن –
له سنووری قه‌زای پشده‌ری سه‌ر به ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین گه‌نجێك به ناوی كڕینی ئۆتۆمبێله‌وه زیاترله 300 هه‌زار دۆلاری له هاوڵاتیان وه‌رگرتووه و دیار نه‌ماوه، كه‌سوكاره‌كه‌شی ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه.
په‌یامنێرمان له سنووری راپه‌ڕین پێی راگه‌یاندین كه گه‌نجێك له قه‌زای پشده‌ر كه كاری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ده‌كرد، به ناوی كڕینی ئۆتۆمبێله‌وه پاره‌ی له كۆمه‌ڵێك كه‌س وه‌رگرتووه و پێی نه‌داونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و گه‌نجه زیاتر له 300 هه‌زار دۆلاری له سنووره‌كه بردووه و ئێستا له‌هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی به په‌یامنێری وێستگه گه‌یشتووه، ئه‌و گه‌نجه پاره‌كانی به ناوی جۆراوجۆر وه‌ری گرتووه، به‌شێكیان ئۆتۆمبێلی لێكڕیوون به قیست و به‌شێكیان به‌ناوی كڕینی ئۆتۆمبێل و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پاره و ئۆتۆمبێلیان خوراوه نزیكه‌ی 25 كه‌س ده‌بێت.
له ئێستاشدا ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌یان پێداوه دیار نه‌ماوه و كه‌سوكاری ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی به وانه‌وه نییه.
PM:02:05:21/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت