پاپای ڤاتیکان نیشانی ڕێزلێنانی بەخشییە مەسعود بارزانی
وێستگەنیوز -
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای ڤاتیکانی پێبەخشرا، ئەوەش لە پای ئەو ڕۆڵەی لە پاراستنی پێکهاتە ئایینییەکان و چەسپاندنی بەهاکانی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق گێڕاویەتی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی ئابی 2026، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە لویس ساکۆ، کاردیناڵی فەخریی کلدانەکان کرد و لە دیدارەکەدا نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای پێبەخشرا.
لە دیدارەکەدا، کاردیناڵ لویس ساکۆ ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی ڕۆڵی مەسعود بارزانی لە قووڵکردنەوەی بەهاکانی پێکەوەژیان و پاراستنی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، داوای لە پاپای ڤاتیکان کردووە ئەم نیشانی ڕێزلێنانەی پێ ببەخشێت.
کاردیناڵ ساکۆ وێڕای گەیاندنی پەیامی پاپا، سوپاسی مەسعود بارزانی کرد بۆ ڕەخساندنی کەشێکی ئارام بۆ مەسیحییەکان و پێکهاتەکانی دیکە.
لای خۆیەوە، مەسعود بارزانی سوپاسی پاپای ڤاتیکان و کاردیناڵ لویس ساکۆی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە فەرهەنگی پێکەوەژیان میراتێکی گەورەی گەلی کوردستانە و پێویستە پارێزگاری لێ بکرێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە مرۆڤەکان دەبێت لەسەر بنەمای ڕەفتار و کردەوەکانیان هەڵبسەنگێندرێن نەک ئینتیمای ئایینییان.
PM:08:58:20/08/2026
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت