بەرزترین ئاماری تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە زیقار تۆمار کرا
وێستگەنیوز –
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هۆشداری دەدات لە زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و ڕایگەیاند، پارێزگای زیقار لە پلەی یەکەمی تووشبوواندایە، بەو هۆیەشەوە بڕیاردرا هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە درێژبکرێتەوە.
قوسەی حەتاب، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، تا ڕێکەوتی 16ـەی ئاب، تەنها لە پارێزگای زیقار 121 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراون، ئەوەش بەرزترین ڕێژەیە لەسەر ئاستی عێراق.
وتەبێژەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییەی بۆ چەند خاڵێک گەڕاندەوە، لەوانە: کەمیی هۆشیاری لای هاوڵاتیان، سەربڕینی ئاژەڵ بەشێوەی هەڕەمەکی و لە دەرەوەی کوشتارگە فەرمییەکان، پابەندنەبوون بە ڕێنماییە ڤێتێرنەرییەکان، زیادبوونی سەگی بەرەڵا کە هۆکارێکی سەرەکیی گواستنەوەی ڤایرۆسەکەن.
بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە، وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاریدا ئەو هەڵمەتە خۆپارێزییەی کە بڕیاربوو لە 18ـەی ئاب کۆتایی بێت، بۆ ماوەی 10 ڕۆژی دیکە لە پارێزگای زیقار درێژبکاتەوە.
لە ئێستاشدا تیمەکانی نەخۆشخانە ڤێتێرنەرییەکان لە هەڵمەتێکی مەیدانی بەردەوامدان و دەرمانی دژەمێرووی پێویست لە سەرجەم پارێزگاکان دابینکراوە، بە مەبەستی بنبڕکردن و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ڤایرۆسە.
PM:06:00:20/08/2026
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت