بافڵ جەلال تاڵەبانی و هادی عامری لە بەغدا کۆبوونەوە
وێستگەنیوز-
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبووەوە و پرسی سەقامگیریی وڵات و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان تاوتوێکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـەی ئابی 2026، نووسینگەی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە،بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق و سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسی لە بەغدا ئامادەی بوو، باس لە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرا بۆ بەردەوامیی هەماهەنگی نێوان لایەنەکان و ئەوەش وەک فاکتەری پاراستنی سەقامگیریی وڵات لەقەڵەمدرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی نیشتمانی بۆ چارەسەری کێشەکان کردەوە، بەو ئاراستەیەی متمانەی نێوان لایەنەکان زیاتر بێت و بەربەستەکان تێپەڕێنرێن.
هەر لە دیدارەکەدا ئاماژە بەوەکرا، پێویستە هەموو هەوڵەکان لەپێناو گەیشتن بێت بە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندیی گشتیی وڵاتدا بێت.
PM:05:10:19/08/2026
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت