تۆمەتبارێکی تەمەن 84 ساڵ لە سلێمانی دەستگیرکرا
وێنەکە ژیری دەستکردە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی روژهەڵات تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بڕێکی زۆر ئاڵتوون و لیرە و پارەی دزیبوو.
دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی روژهەڵات سکاڵای تۆمارکرد کە 15 لیرەی ئاڵتوون و بڕێک پارەی لێدزراوە، پۆلیس بە فەرمانی دادوەر لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد، پاش بەدواداچوونی ورد و کۆکردنەوەی زانیاری، ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی ئابی 2026، مەفرەزەکانی پۆلیس توانییان تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.
لە کاتی گەڕان و پشکنیندا، پۆلیس دەستی بەسەر بڕی 9850 دۆلاردا گرت، کە دەرکەوتووە تۆمەتبارەکە دوای دزینی لیرە ئاڵتوونەکان، فرۆشتوونی و ئەو بڕە پارەیەی لێ وەرگرتووە.
تۆمەتبارەکە ناوی (م. ف. م) و تەمەنی 84 ساڵە (لەدایکبووی 1942)ـوە لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
PM:02:27:19/08/2026
ئهم بابهته 1344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت