بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سودانی كۆبۆوه و جه‌ختیان له پاراستنی سه‌قامگیریی وڵات كرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان جه‌ختیان له پاراستنی سه‌قامگیریی وڵات كرده‌وه، وتیشی: "ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه له چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان له‌م دۆخه‌دا هاوكاریی حكومه‌تی عیراق بین تاوه‌كو پایه‌كانی ده‌وڵه‌تداریی به‌هێزبكه‌ین".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه له دیدارێكدا كه د. خالید شوانی، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی سیاسی له به‌غداد ئاماده‌بوو، جه‌خت له پێویستیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه‌كان، له‌پێناو زاڵبوون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه سیاسی و ئابوورییه‌كان و پاراستنی سه‌قامگیریی وڵات كرایه‌وه.
بافڵ تاڵه‌بانی دووپاتی له سه‌رخستنی هه‌وڵه نیشتمانییه‌كان بۆ دوورخسته‌وه‌ی وڵات له ململانێكان كرده‌وه و وتی: "ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه له چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان له‌م دۆخه‌دا هاوكاریی حكومه‌تی عیراق بین تاوه‌كو پایه‌كانی ده‌وڵه‌تداریی به‌هێزبكه‌ین".
PM:10:27:18/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت