ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ستگیركردنی حه‌وت تیرۆریستی داعش راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز –
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری توانییان حه‌وت تیرۆریستی داعشی داواكراوی دادگاكانی عیراق به‌مادده‌ی (4)ی تیرۆر ده‌ستگیر بكه‌ن.
*تیرۆریستان له شاری سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری خۆیان حه‌شاردابوو.
*داواكراوان له رابردوودا چه‌كداری گرووپی تیرۆریستی داعش بوون.
*له رۆژی 2026/8/18 تیرۆریستان راده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ كران، به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی شوێنی تاوان بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه.
PM:09:05:18/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت