شایی ئاوات: سه‌یفتی له كوردستان گرنگی پێ‌نادرێت و دژایه‌تی ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
شایی ئاوات به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند كه له ئاگری دوێنێ و ئه‌مڕۆ، زیانی زیاتر له حه‌وت ملیار دینار له سلێمانی كه‌وتووه و 32 بریندار تۆمار كراوه، ده‌شڵێت: "جێی خۆیه‌تی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كه وه‌ك خه‌مخۆری ژینگه ناسراوه به فه‌رمانێك كۆمپانیا خاوه‌ن مۆڵه‌ته‌كانی چێككردنه‌وه‌ی سه‌یفتی و كه‌رتی حكومی په‌یوه‌ندیدار راسپێرێت به‌بێ جیاوازی چێككردنه‌وه‌ی ورد ده‌ستپێبكه‌ن و خاتری كه‌س نه‌گرن".
شایی ئاوات به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*به‌داخه‌وه سه‌یفتی له كوردستان نه‌ك گرنگی پێ‌نادرێت، به‌ڵكو لایه‌نه‌كانی چێككردنه‌وه‌ی سه‌یفتی له حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت دژایه‌تیان ده‌كرێت.
*جێی خۆیه‌تی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كه وه‌ك خه‌مخۆری ژینگه ناسراوه به فه‌رمانێك بڕیاری كاراكردنی سستمه‌كانی سه‌یفتی بدات و كۆمپانیا خاوه‌ن مۆڵه‌ته‌كانی چێككردنه‌وه‌ی سه‌یفتی و كه‌رتی حكومی په‌یوه‌ندیدار راسپێرێت به‌بێ جیاوازی چێككردنه‌وه‌ی ورد ده‌ستپێبكه‌ن و خاتری كه‌س نه‌گرن.
*له ئاگری دوێنێ و ئه‌مڕۆ، زیانی زیاتر له حه‌وت ملیار دینار له سلێمانی كه‌وتووه، 32 بریندار تۆمار كراوه.
*ئه‌مه جگه ئه‌و زیانه زۆره‌ی به ژینگه و هه‌وای سلێمانی كه‌وتووه، كه ئه‌گه‌ر لایه‌نه مادیه‌كه قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه به تێپه‌ڕینی كات، به‌ڵام زیانه‌كانی ژینگه درێژ خایه‌نه و قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.
PM:07:59:18/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت