نوری مالیكی: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی جێگای قبووڵكردن نییه
وێستگه‌نیوز –
نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات و ده‌ڵێت: "هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژییه‌ك كه زیان به ئاسایشی هه‌رێم و سه‌قامگیری عێراق بگه‌یه‌نێت، به ته‌واوی ره‌تكراوه‌یه و قبووڵ نه‌كراوه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌یامێكدا له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی:
*هێرشه‌كه‌ی دوێنێ بۆ سه‌ر نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێگای قبوڵكردن نییه و ئیدانه‌كراوه.
*هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆسه‌ر ئاسایشی هه‌رێم و سه‌قامگیری عێراق و دامه‌زراوه‌كانی ناكرێت قبوڵ بكرێت.
*جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م جۆره كارانه ره‌تكراوه‌یه ئیتر هه‌ر لایه‌نێك له پشتیه‌وه بێت.
*زۆر گرنگه له رێی لێكۆڵینه‌وه فه‌رمییه‌كانه‌وه ورده‌كاری رووداوه‌كه ئاشكرا بكرێت و به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و رووداوه بكرێت، له پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌روه‌ری و یه‌كگرتوویی عێراق.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17ی ئابی 2026، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لایەنە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێن، "لە سنووری ئێرانەوە" ئاراستە کرابوون، نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنیان لە پیرمام لە پارێزگای هەولێر کردە ئامانج.
PM:05:24:18/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت