سەنتەری کەشناسی کەنەدی وادەی یەکەم شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات


وێستگەنیوز ـ

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەکان لە کۆتایی ئەم مانگەدا یەکەمین حاڵەتی ناسەقامگیریی کەشوهەوا ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و ئەگەری بارانبارین هەیە.


هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی نەخشەکانی سەنتەری کەشناسی کەنەدی لە ماوەی نێوان 25ـی ئابی 2026 بۆ 28ـی ئاب، بەهۆی هاتنی بڕێکی دیاریکراو لە شێی دەریای سوور، یەکەم شەپۆلی بارانبارین ڕوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی پێشبینییەکە، شەپۆلەکە بە گشتی لاواز بۆ مامناوەند دەبێت و کاریگەرییەکەی زیاتر لەسەر ناوچەکانی گەرمیان، سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەم پێشبینییانە تا ئێستا سەرەتایین و جێگیر نین، بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا وردەکاری زیاتر و ڕوونکردنەوەی تەواو بڵاوبکرێتەوە کە ئایا شەپۆلەکە بە گشتگیری دەبێت یان تەنها چەند ناوچەیەکی دیاریکراو دەگرێتەوە.


PM:03:26:18/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت