تۆم باڕاك: ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر هاوپه‌یمانه كورده متمانهپێكراوهكانمان جێگای قبوڵكردن نییه
وێستگه‌نیوز-
واشنتۆن ئیدانه‌ی هێرشی سه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه چاوپۆشی له كرده‌وه‌ی دوژمنكاری به‌رامبه‌ر كورد ناكات و لێی نابوورێت.
تۆم باراك نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و سوریا له پلاتفۆڕمی (X) نووسی:
*به توندی ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر دۆست و هاوبه‌شی به‌نرخی كوردمان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و نووسینگه‌كه‌ی له هه‌ولێر ده‌كه‌ین.
*ئه‌م جۆره ده‌ستدرێژییه له دژی هاوپه‌یمانه كورده متمانهپێكراوهكانمان جێگای قبوڵكردن نییه و هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
*چاوپۆشی له‌م كاره دوژمنكارییه ناكه‌ین و قبوڵی ناكه‌ین.
* پاڵپشتی ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری ته‌واوی عێراق.
* پشتگیری له هه‌وڵه‌كانی ئه‌لزه‌یدی ده‌كه‌ین بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا.
PM:08:00:17/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت