عه‌لی حه‌مه ساڵح: ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زۆر به خراپی ده‌ستی بۆ دۆسیه‌ی ده‌رمان بردووه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند كه:
*ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زۆر به خراپی ده‌ستی بۆ دۆسیه‌ی ده‌رمان بردووه.
*ئه‌م وه‌زیری ته‌ندروستییه‌ی ئێستا كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێمی به ئاراسته‌یه‌كی ئێجگار مه‌ترسیداردا بردووه.
*كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بیانكاته خاوه‌نی ده‌یان ملیۆن دۆلار.
* كوالیتی كۆنترۆڵ كه پێویسته 100% لای حكومه‌ت بێت.
* به‌شداری سیستمی ساڵانه‌ی به‌بێ ته‌نده‌ر به ئیحتیكار داوه‌ته كۆمپانیایه‌ك كه له 260 دۆلاره‌وه كردوویه‌تیه 1000 دۆلار و هه‌ر به‌شدارییه‌كیش ده‌بێت 450 هه‌زار دیناری تر بدات ئه‌مه‌ش ده‌رمان گران ده‌كات.
*ستیكه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌درێت له ده‌رمان به ئیحتیكار داویان به كۆمپانیایه‌ك نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌كاربه‌ر له سه‌دا 1250 زیادیكردووه.
*ئه‌م كارانه وایكرد ده‌رمان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار گران ببێت.
*یه‌ك مانگ و نیوه یه‌كێتی نایه‌ڵێت ده‌رمان بێته سنووری سه‌وز، چونكه له‌سه‌دا 90ی ده‌رمان له سنووری زه‌رده‌وه دێت.
*ئاوا بڕوات مانگێكی تر ده‌رمان له سنووری سلێمانی نامێنێت.
*یه‌كێتی ده‌ڵێ پارتی ده‌یان ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانانه په‌یدا ده‌كات كه ئێمه له سلێمانی به‌كاری ده‌هێنین بۆیه ئێمه نایه‌ڵین بێت.
*یه‌كێتی له بری ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی پارتی لابه‌رێ هاتووه ده‌ڵێت ده‌بێ له بازگه‌كان هه‌ر ده‌رمانێك داخڵ ده‌بێ سه‌دا 10ی بۆ حزبه‌كه‌ی ئێمه بێ.
*ئه‌مه‌ش واده‌كات ده‌رمان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار له‌سه‌ر خه‌ڵك گران بێت.
PM:07:11:17/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت