دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە لە وێستگەنیوزەوە، نووسینگەی هەڵۆی ئیبراهیم ئەحمەد تێچووی نەشتەرگەریی گەنجە نەخۆشەکەی گرتە ئەستۆ
وێستگەنیوز –
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دەزگای میدیایی وێستگەنیوز هەواڵێکی لەسەر بارودۆخی تەندروستی و دارایی گەنجێکی 17 ساڵە بڵاوکردەوە، نووسینگەی هەڵۆی ئیبراهیم ئەحمەد وەڵامی بانگەوازەکەی دایەوە و تەواوی تێچووی چارەسەرەکەی گرتە ئەستۆ.
ئەو گەنجە کە تەمەنی 17 ساڵە، جگە لەوەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، لە هەمان کاتدا بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنێت و پزیشکانی پسپۆڕ بڕیاری نەشتەرگەرییەکی بەپەلەیان بۆ دابوو.
خێزانەکەی بەهۆی هەژارییەوە و دوای ئەوەی هەموو دار و نەداری خۆیان لە دەرمان و نەخۆشخانەدا خەرج کردبوو، توانای دابینکردنی تێچووی نەشتەرگەرییەکەیان نەمابوو.
پزیشکەکان وەک هاوکارییەک بڕیاریان دابوو هیچ پارەیەکی ماندووبوونی خۆیان وەرنەگرن، تەنیا بڕی یەک ملیۆن و 600 هەزار دینار بۆ کڕینی مەواد و کەرەستە پزیشکییەکان پێویست بوو.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، نووسینگەی هەڵۆی ئیبراهیم ئەحمەد پەیوەندی بە وێستگەنیوزەوە کرد و ڕایگەیاند، تەواوی تێچووی ئەو نەشتەرگەرییە دەخەنە ئەستۆی خۆیان.
PM:05:10:17/08/2026
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت