شەپۆلێکی ساردی جەمسەری ڕوو لە هەرێم دەکات
وێستگەنیوز –
شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەرییەوە، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و کەشوهەوا بەرەو فێنکبوون دەچێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ـەی ئابی 2026، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو 5 بۆ 7 پلەی سیلیزی دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا کاریگەریی ئەم شەپۆلە زیاتر دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکان، لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلە، لە ڕۆژدا کەشێکی مامناوەند و لە شەوانیشدا کەشێکی تەواو فێنک باڵ بەسەر ناوچەکاندا دەکێشێت، بەتایبەتی لە درەنگانی شەو و بەرەبەیاندا لە ناوچە شاخاوییەکان فێنکبوونەکە زیاتر هەستی پێ دەکرێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، کاریگەریی ئەم بارستە هەوا ساردە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی شکانی ئەو گەرما بەهێزەی لە ماوەی ڕابردوودا هەبوو.
AM:11:05:17/08/2026
ئهم بابهته 716
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت