ئاسایشی هه‌ولێر: له به‌حركه رێگری له پرۆژه‌ی (پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر) كرا و 3 كه‌س برینداربوون
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له سنووری قه‌زای به‌حركه رێگری له پرۆژه‌ی (پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر) كرا و 3 كارمه‌ندی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
-سه‌باره‌ت به دروست بونی كێشه‌و ئاڵۆزی و ڕێگری كردن له كۆمپانیای جێبه‌جێكاری دروستكردنی پرۆژه‌ی (پشتێنه‌ی سهوزاری) شاری هه‌ولێر كه له لایه‌ن چه‌ند هاوڵاتیه‌كی ئه‌و سنووره رێگری له كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه كراوه و هێرش كراوه‌ته سه‌ریان.
*له ئه‌نجامدا (سێ) له كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه بریندار بوون.
*له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ته‌قه‌كانی كردوه به‌ناوی (م. ت. ت.) له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیر كراوه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
PM:08:01:16/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت