لاهور شێخ جەنگی: یانەی نەورۆز و یاریگاکەی موڵکی هیچ حزب و کەسێک نییە
وێستگەنیوز-
لاهور شێخ جەنگی، نوێترین هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە یانەی وەرزشی نەورۆز و دۆخی دارایی یانەکە دەربڕی و رایگەیاند، یانەکە و یاریگاکەی موڵکی گشتین.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی لاهور شێخ جەنگی ئاشکرای کرد، کە ناوبراو لە کاتی گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی یانەکە ئاماژەی بەوە کردووە، یانەی نەورۆز و یاریگاکەی موڵکی هیچ کەس و حزبێکی دیاریکراو نین، بەڵکو سەر بە خەڵکی کوردستان و شاری سلێمانین.
سەبارەت بەو بڕە پارەیەی کە باس لە گەڕانەوەی دەکرێت، لاهور شێخ جەنگی روونی کردووەتەوە، ئەو پارەیەی لە یەکێتی وەرگیراوەتەوە، پارەی خودی یانەکە بووە، بەڵام لە رووداوەکانی 22ی ئابدا برابوو، ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ یانەکە.
لاهور شێخ جەنگی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ ئیدارەی یانەی نەورۆز خواستووە تا بتوانن لە جاران باشتر یانەکە بەرەوپێش ببەن و رایگەیاندووە: "دەمەوێت بۆ هەتا هەتایە ئەو مەشخەڵەی نەورۆز بدرەوشێتەوە، چونکە نەورۆز هی کوردە".
AM:10:40:16/08/2026
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت