بۆ جووتیارانی سلێمانی.. وردەکاری و نرخی کڕینەوەی گەنمی بنەتۆو ئاشکرا کرا
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی، بە فەرمی دەستپێکردنی پڕۆسەی کڕینەوەی بنەتۆوی گەنمی لە جووتیارانی سنوورەکە ڕاگەیاند و نرخەکانیشی دیاریکرد.
ئەمڕۆ شەممە 15ـەی ئابی 2026، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی بڵاویکردەوە، پڕۆسەی کڕینەوەی بنەتۆوی گەنم لە جووتیاران چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم بڕیارە ئەو جووتیارانە دەگرێتەوە کە تەرزەکانی میران بی و بەکرەجۆ 2ـیان چاندووە و دوای پشکنینی تاقیگەیی، بڕوانامەی پەسەندکردنی تۆویان پێدراوە.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، نرخی کڕینەوەی بنەتۆوەکەی بەم شێوەیە دیاریکردووە:
بنەتۆوی پلەی تۆمارکراو بۆ هەر تەنێک بڕی 700,000 دینار.
بنەتۆوی پلەی باوەڕپێکراو بۆ هەر تەنێک بڕی 680,000 دینار.
PM:06:54:15/08/2026
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت