دادگای فیدراڵی داوایەکی عەلی حەمە ساڵحی ڕەتکردەوە
وێستگەنیوز ـ
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، داواکارییەکی عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێستی بۆ ڕاگرتنی مووچە و دەرماڵەی پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە.
بەپێی بڕیارێکی فەرمیی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق کە لە ڕێکەوتی 29ـی تەمووزی 2026 دەرچووە، دادگای فیدراڵی داواکارییەکی عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێستی بۆ ڕاگرتنی بەپەلەی مووچەی پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە.
عەلی حەمەساڵح لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە داوای کردبوو، دادگا فەرمانێکی کاتیی بەپەلە دەربکات بۆ ڕاگرتنی سەرفکردنی مووچە و دەرماڵەی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.
ئەم داوایەش تا ئەو کاتە بوو کە دادگا بڕیار لەسەر داوایەکی تری سەرەکی دەدات (ژمارە 211/اتحادية/2026) کە تایبەتە بە نادەستووریبوونی بەردەوامبوونی خولی شەشەم.
دادگای فیدراڵی لە بڕیارەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ دەرکردنی ئەمری وەلائی دەبێت دوو مەرجی سەرەکی هەبن کە بریتین لە سیفەتی بەپەلەیی و دەستکارینەکردنی ئەسڵی مافەکە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم مەرجانە لە داواکارییەکەدا بەدی نەکراون، دادگا بڕیاری دا بە ڕەتکردنەوەی.
دادگای باڵای فیدراڵی جەختی کردووەتەوە، ئەم بڕیارە بە کۆی دەنگ دراوە و بڕیارێکی بنبڕە بەپێی ماددەی 94ـی دەستووری عێراق و ماددەی 5/ دووەم لە یاسای دادگای فیدراڵی، هیچ ڕێگەیەک بۆ تانەلێدان لەم بڕیارە نەهێڵدراوەتەوە.
PM:05:17:15/08/2026
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت