کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی لە هەولێر بەڕێوەچوو
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 15ی ئابی 2026، لیژنەی باڵای پەیوەندیدار بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنامەی ئەمنی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران، کۆبوونەوەیەکی گرنگی لە شاری هەولێر ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی باڵای ئەمنی حکومەتی فیدراڵی بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ ئامادە بوون، ئامانجی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی وردەکاریی و بڕگەکانی رێککەوتنامە ئەمنییە هاوبەشەکەی نێوان هەردوو وڵات بوو.
بەشێکی سەرەکی گفتوگۆکان تەرخانکرا بۆ پرسی پاراستنی سنوورەکان، رێگریکردن لە دزەکردن و قاچاخچێتی، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری عێراقدا، لیژنەکە پێداچوونەوەی بۆ ئەو بڕگانە کرد کە تا ئێستا لە چوارچێوەی رێککەوتنامەکەدا جێبەجێ کراون.
هەر لەو دیدارەدا، جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی و پێویستی بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، ئەم هەماهەنگییە بەپێی رێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەبێت، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکان و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق بکات.
PM:02:44:15/08/2026
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت