راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبووەوە


وێستگەنیوز-

نوسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بڵاوی کردەوە، کە ئەمڕۆ شەممە قاسم عەبودی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە .


بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، قاسم عەبودی لەگەڵ مەسعود بارزانی بارودۆخی ناوخۆی عێراق، و دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکان تاوتوێ کراوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە باس لە بەردەوامی هاوئاهەنگی و هاوکاری بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و هەروەها بەردەوامی هاوئاهەنگی و هاوکاری بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان کراوە.

ئەوەش خراوەتەروو، کە باس لە بەردەوامی هاوئاهەنگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری سەبارەت بە رێگریکردن لە قاچاخچێتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کراوە.


PM:01:33:15/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو