عومه‌ر گوڵپی ده‌رباره‌ی دابه‌شكردنی به‌نزین به 750 دینار: هاوڵاتیان فریو نه‌خۆن، ئه‌مه ئامانجه‌كه‌یانه!
وێستگه‌نیوز –
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا بۆ هاوڵاتیان رایگه‌یاند كه:
*ئه‌و هه‌ڵایه‌ی ئه‌مڕۆ دروستیان كردووه ته‌نها بۆ فریودانی خه‌ڵكی كوردستانه و رای گشتییه.
*بۆ ئه‌وه‌یه له بیری خه‌ڵك ببه‌نه‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان هاوشێوه‌ی شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له به‌نزین لیترێك به 450 دینار، نه‌وت لیترێك به 150 دینار و گاز لیترێك به 400 دینار سوودمه‌ند بێت.
*ئه‌وان ئێستا ده‌ڵێن هه‌موو رۆژێك 4 ملیۆن لیتر ده‌خه‌ینه بازاڕه‌وه لیتری به 750 دینار، پێشتر ده‌یانوت ده‌توانین ته‌نها ملیۆنێك و 700 هه‌زار لیتر به‌رهه‌م ده‌هێنین.
*ئه‌ی 2 ملیۆن و 300 هه‌زار لیتره به‌نزینه‌كه‌ی تریان له كوێوه هێنا، هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو له بازاڕدا به 1500 و 1600 دینار به خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌یانفرۆشته‌وه.
*ئه‌ی باشه ئه‌وانه‌ی به‌نزینی موحه‌سه‌ن و سۆپه‌ر به‌كارده‌هێنن هه‌ر به گران بیكڕن.
*ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان بیری بێت و له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كانی عێراق ببێته خاوه‌نی پشكی خۆی له سووته‌مه‌نی و نه‌بێته قوربانی كۆمپانیا و پاڵاوگه‌كانی ده‌سه‌ڵات.
AM:11:43:15/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت