سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان داوایەک ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەت دەکات
وێستگەنیوز-
سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان، داوایەکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکی حکومەت، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە دەکات بۆ ئەوەی خولی مەشق و هۆشیاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بکەنەوە و پێداچوونەوە بە دیسپلینی سەربازیدا بکەن.
کارۆخ سەید رزگار، سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان لە داواکارییەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێویستە لە تەواوی فەوج و لیواکانی پێشمەرگە لە خانەقینەوە تا زاخۆ، خولی نوێی مەشقی سەربازی و هۆشیاری بکرێتەوە، ئەم داواکارییەش دوای ئەوە دێت کە جۆرێک لە سستی و خاوبوونەوە لە هەندێک لە یەکە سەربازییەکاندا دەبینرێت.
لە ناوەرۆکی نامەکەدا هاتووە: "لە هەندێک لە فەوج و لیواکاندا سستییەکی زۆر هەیە، بە جۆرێک تەنانەت وەرزشی بەیانیانیش کە بنەمایەکی سەرەکی دیسپلینی سەربازییە ئەنجام نادرێت، ئەمەش پێچەوانەی پرەنسیپە سەربازییەکانە".
سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی باسی لەوەش کردووە، کە ئەم داواکارییە گوزارشت لە داوای چەند ئەفسەرێکی ناو وەزارەتی پێشمەرگە دەکات، بەو ئامانجەی سەرۆکایەتی حکومەت و وەزارەتی پەیوەندیدار ئاگاداری دۆخەکە بن و رێکاری پێویست بۆ بەهێزکردنەوەی مەشق و دیسپلین لە ناو ریزەکانی پێشمەرگەدا بگرنە بەر.
AM:11:34:15/08/2026
ئهم بابهته 528
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت