لە ناحیەی گوڵاڵە سێ منداڵ لە ناو ئاگردا سووتان و دایکیان لە دۆخێکی مەترسیداردایە


وێستگەنیوز-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 15ی ئابی 2026، رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا لە شارەدێی گوڵاڵە (جەلەولا) روویدا، کە بەهۆیەوە کارەساتێکی مرۆیی لێکەوتەوە و سێ منداڵ بوونە قوربانی.


بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، ئاگرەکە بەهۆی لێچوون و بڵاوبوونەوەی غاز لە ناو ماڵەکەدا کەوتووەتەوە، لە کاتی رووداوەکەدا دایکەکە و سێ منداڵەکەی لە ناو ماڵەکەدا بوون، بەهۆی خێرایی بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە و زۆریی دووکەڵەکەوە، هەر 3 منداڵەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.

سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی دیکەی رووداوەکە، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دایکی منداڵەکان بە زیندویی رزگارکراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی رێژەی سووتانی جەستەی گەیشتووەتە 80%، لە ئێستادا باری تەندروستی زۆر ناجێگیرە.

لە ئێستادا دایکەکە لە ژێر چاودێرییەکی وردی پزیشکیدایە و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی بەردەوامە، هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەی زیاتر لە چۆنیەتی روودانی کارەساتەکە ئەنجام دەدەن.


AM:10:00:15/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو