شەپۆلێکی سارد و بارانی بەخوڕ ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
وێستگەنیوز ـ
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، بارستە هەوایەکی سارد ناوچەکە دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبروسکە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ بگرێتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی بارستە هەوایەکی سارد لە چینەکانی سەرەوەی بەرگەهەوای دەریای ناوەڕاستەوە، لەم چەند ڕۆژەدا زۆرینەی ناوچەکانی تورکیا و باکووری ڕۆژئاوای سووریا رووبەڕووی بارانی بەخوڕ، هەورەبروسکە و مەترسی دروستبوونی لافاو دەبنەوە.
کاریگەرییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق بەم شێوەیە دەبێت:
شەپۆلەکە لە ڕۆژی سێشەممە 18ـەی ئاب دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
پلەکانی گەرما لەنێوان 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە تا 20ـی ئاب بەردەوام ببێت.
لەلایەکی ترەوە، پسپۆڕانی کەشناسی پێشبینی دەکەن کە وەرزی پایزی ئەمساڵ پێشوەختە دەستپێبکات و بڕێکی باش و پێویست باران ببارێت.
PM:10:09:14/08/2026
ئهم بابهته 1252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت