لە سنووری شارەزوور دوو تۆمەتبار بەهۆی دزینی کێبڵی کارەباوە دەستگیرکران
وێستگەنیوز ـ
مەفرەزەکانی پۆلیسی زەڕایەن دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە کێبڵی کارەبای دوو ماڵیان دزیبوو.
ئەمڕۆ هەینی 14ـەی ئابی 2026، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لە بنکەی پۆلیسی زەڕایەن سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور، سکاڵای یاسایی لەسەر دزینی کێبڵی کارەبا لە دوو ماڵی جیاواز تۆمارکرا، هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد.
ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری پێویست، مەفرەزەکانی پۆلیسی زەڕایەن توانییان دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ش، م، ع تەمەن ١٩ ساڵ) و (ب، م، أ تەمەن ١٨ ساڵ) دەستگیر بکەن.
لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (٤٤٣) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
PM:08:37:14/08/2026
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت