لە کاتی مەلەوانیکردندا گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لە سنووری سۆران بێسۆراغ بوو
وێستگەنیوز ـ
لە سنووری قەزای سۆران و لە کاتی مەلەوانیکردندا، گەنجێکی دانیشتووی ڕواندز بێسۆراغ بوو و تیمەکانی بەرگری شارستانیش سەرقاڵی گەڕانن بەدوایدا.
ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند: لە ناوچەی وێری کاولۆکان دوو هاوڕێ پێکەوە مەلەوانییان کردووە، بەڵام یەکێکیان بێسۆراغ بووە و دیار نەماوە.
سەبارەت بە ناسنامەی ئەو گەنجە، وتەبێژی بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو گەنجەی تەمەنی ٢٦ ساڵە و دانیشتووی قەزای ڕواندزە.
بەپێی وتەی هاوڕێکەی کە لەو کاتەدا لەگەڵیدا بووە، گەنجەکە کۆتا جار لەناو ئاوەکەدا بینراوە و دواتر بە تەواوی شوێنەواری نەماوە.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران لە شوێنی ڕووداوەکەن و سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی، بەڵام تا ئەم ساتە هەواڵی خنکانی ئەو گەنجە بەتەواوی پشتڕاست نەکراوەتەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
PM:05:57:14/08/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت