زانیاری ده‌رباره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند كه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له شارۆچكه‌كه‌ی دا و چه‌ند ماڵ و باڵه‌خانه‌یه‌كیش زیانیان به‌ركه‌وت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ـی ئابی 2026، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵی سنووری سلێمانی دا و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین خانوو درزیان تێبووه و زیان به‌چه‌ند باڵه‌خانه و ئۆتۆمبێل كه‌وتووه.
كه‌شناسی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند كه گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه چوار پله بووه به‌پێوانه‌ی رێخته‌ر و چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش نزیك گوندی قه‌ره‌تامۆر بووه.
به‌وته‌ی دانیشتووانی چه‌مچه‌ماڵ، به‌هێزی بومه‌له‌رزه‌كه به‌جۆرێك بووه ته‌نانه‌ت دیواری ماڵ و دوكان و چه‌ندین شوێنی بازرگانیشی رووخاندووه و وای له‌خه‌ڵك كرد له ماڵه‌كانیان بێنه‌ده‌ره‌وه.
AM:10:09:14/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت