وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵی بۆ 750 دینار جێگیر کرد
وێستگەنیوز-
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە پشتیوانیکردنی نرخی بەنزینی بازرگانی نۆرماڵ و جێگیرکردنی نرخەکەی بۆ 750 دینار بۆ هەر لیترێک لە تەواوی بەنزینخانەکاندا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـەی ئابی 2026، بەپێی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە ئیمزای کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەتی لەسەرە، چەند بڕیارێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین و دابەزاندنی نرخەکەی دراون.
وردەکاریی بڕیارەکان:
پشتیوانیکردنی بەنزینی بازرگانی بە کوالێتی نۆرماڵ بە شێوەیەک کە نرخی فرۆشتنی لە بەنزینخانەکاندا 750 دینار بێت بۆ هەر لیترێک.
جیاوازی نێوان ئەم نرخە جێگیرکراوە (750 دینار) و نرخی ڕاستەقینەی بازرگانی بەنزینەکە، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرێت بەپێی میکانیزمێکی ڕێککەوتوو.
پڕۆسەی دابەشکردنی بەنزینەکە بە هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت.
ئەمەش لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و گاز و کۆمپانیاکانی دابەشکردنەوە جێبەجێ دەکرێت، بە مەرجی ڕەچاوکردنی کوالێتی بەپێی ڕێنماییەکان.
ئەم فەرمانە لە ڕێککەوتی دەرچوونییەوە کە ئەمڕۆ 13ـەی ئابی 2026ـە، کاری پێدەکرێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
PM:08:45:13/08/2026
ئهم بابهته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت