بافڵ تاڵەبانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی حسێن عارف دەردەبڕن
وێستگەنیوز-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لە دوو پەیامی جیادا هاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی دوایی نووسەر و رۆماننووسی ناوداری کورد، مامۆستا حسێن عارف عەبدولرەحمان دەربڕی و بە زیانێکی گەورە بۆ کایەی ئەدەبیی وەسف کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پرسەنامەکەیدا رایگەیاند، بە خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی رووناکبیری دیاری کورد مامۆستا حسێن عارفیان پێگەیشتووە. ئاماژەی بەوەش کرد کە بە کۆچی دوایی ئەم مامۆستا پایەبەرزە، کایەی نووسین و رۆشنبیری ناوێکی دیار و درەوشاوەی لەدەستدا، بەڵام میراتە دەوڵەمەندەکەی لە بواری ئەدەب و نووسیندا وەک سەروەتێکی گرنگ بۆ نەوەکانی داهاتوو دەمێنێتەوە.
هاوکات شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی ئەو نووسەرە، رایگەیاند کە بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی مامۆستا حسێن عارف زۆر غەمبار بووە. ناوبراو وەسفی کۆچکردووی کرد وەک "کۆڵەکەیەکی گرنگی مێژووی رۆشنبیری و مەدەنیی گەلەکەمان" و جەختی کردەوە کە کۆچی ئەو خەمێکی قووڵی لە پاش خۆی جێهێشتووە.
هەردوو لایەن پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا حسێن عارف و تەواوی ئەدیبان و نووسەران و رۆشنبیرانی کوردستان کرد و هیوایان خواست خوای گەورە سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و رۆحی کۆچکردوو شاد بکات.
PM:03:30:13/08/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت