هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا: هاوسه‌نگیی كارگێڕی له كه‌ركوك تێكچووه و غه‌در له كورد ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز –
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستانی كه‌ركوك-گه‌رمیان رایگه‌یاند كه پێگه‌ی كورد له پۆسته كارگێڕییه‌كانی كه‌ركوكدا لاواز بووه و زۆرینه‌ی پۆسته‌كان عه‌ره‌ب ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه ده‌شڵێ، "كاتی ئه‌وه هاتووه هاوسه‌نگی بگه‌ڕێندرێته‌وه.
هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركوك-گه‌رمیان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارته‌كه‌ی وتی: "ئێستا هاوسه‌نگیی كارگێڕی له كه‌ركوك تێكچووه و غه‌در له كورد ده‌كرێت، به‌جۆرێك كه زۆرینه‌ی پۆسته‌كان به‌ر عه‌ره‌ب كه‌وتوون".
وتیشی: "پرۆسه‌ی ته‌عریب به‌رده‌وامه، تا ئه‌و ئاسته‌ی سوپا رێ له جووتیارانی كورد ده‌گرێت له كێڵانی زه‌وییه‌كانیان".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی باس له‌وه ده‌كات كه "بۆ به‌زاندنی ئه‌م دۆخه پێویسته لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و سه‌ركردایه‌تیی سیاسی له به‌غدا بێته ئاراوه، بۆ سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی، چونكه له سه‌رده‌می راكان جبوری پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك، كه عه‌ره‌ب بوو، زیاتر له 72 هه‌زار عه‌ره‌بی هاورده هێنراونه‌ته شاری كه‌ركوك، ئه‌مه‌ش به‌پێی مادده‌ی 140 رێكارێكی ته‌واو نایاساییه و به ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه ئه‌نجام دراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "لایه‌نه‌كانی دیكه كه‌ڵكیان له ناته‌بایی ناوخۆیی كورد و رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه‌رگرتووه بۆ سه‌پاندنی ئه‌جێنداكانیان، به‌جۆرێك تا ئێستاش ماڵی زۆرێك له كادیرانی پارتی له كه‌ركوك به داگیركراوی ماونه‌ته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی رایگه‌یاند كه "ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه سه‌قامگیری و هاوسه‌نگی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه".
PM:02:11:12/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت