نرخی لیترێک غازی بازرگانی لە سلێمانی دابەزی و پێشبینی هەرزانبوونی زیاتر دەکرێت
وێنەکە ژیری دەستکردە
وێستگەنیوز-
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، نرخی غازی بازرگانی لە بازاڕەکاندا بە رێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و لەمڕۆوە بە نرخێکی نوێ و هەرزانتر دەگاتە دەستی خاوەن کارەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئابی 2026، عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، دوای ئەو بەڵێنەی دوێنێ درابوو بۆ هەرزانکردنی نرخەکە، لە ئەمڕۆوە بڕیارەکە جێبەجێ کرا و نرخی یەک لیتر غازی بازرگانی لە 550 دینارەوە بۆ 475 دینار کەمکرایەوە.
سەرۆکی لیژنەی غاز ئەوەشی خستە روو، کە ئەم هەرزانکردنە تەنها سەرەتاکەیە و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخی غاز لە سلێمانی زیاتر دابەزێت، ئەمەش دوای ئەوەی رێکارەکان بۆ دابینکردنی غاز بە نرخێکی گونجاوتر خێرا کراون.
PM:01:46:12/08/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت