ئافره‌تێك ده‌ستگیركرا كه بڕێكی زۆر قاڵبی زیوی دزیبوو
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتی تاوانی راپه‌ڕینی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه بڕی ( 8 قاڵب زیوی) دزیبوو كه ده‌كاته هه‌شت كیلۆ.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك له‌نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی راپه‌ڕین سكاڵای تۆماركرد كه بڕی (8 قاڵب زیو كه ده‌كاته هه‌شت كیلۆ)ی لێدزراوه، بڕیاری دادوه‌ر وه‌رگیرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌كان، زانیاری پێویست كۆكرایه‌وه و دوای یه‌ك كاتژمێر دوای تۆماركردنی سكاڵاكه، توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی راپه‌ڕینه‌وه تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، له‌كاتی گه‌ڕان و پشكنیندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕی ( 5 پێنج قاڵب) له‌و زیوه‌ی كه تۆمه‌تبار دزیبووی.
پۆلیس راشیگه‌یاند كه تۆمه‌تبار (ن. ح. ح. له‌دایكبووی 1999)، له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (444) له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه.
PM:12:13:12/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت