ورده‌كاری شه‌وه‌كه‌ی قائانی له به‌غدا بۆ "رێگری له پێكدادان" و دۆسێی "جورف ئه‌لسه‌خر"
وێستگه‌نیوز –
ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له سه‌ردانه پێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق كۆبووه‌وه بۆ رێگریكردن له پێكدادان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و هه‌وڵدان بۆ رازیكردنی عه‌لی فالح زه‌یدی تا لاوازیان نه‌كات، دۆسێی "جورف ئه‌لسه‌خر"یش هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی بوو .
ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه، ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له‌سه‌ردانێكدا كه به فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌ندرا، گه‌یشته عێراق و له چه‌ند شوێنێكی به‌غدای پایته‌ختدا جموجوڵی ده‌ستپێكرد، ئه‌مه‌ش ئه‌و شێوازه‌یه كه له‌سه‌ری راهاتووه و هه‌موو سه‌ردانه‌كانی پێشووی رانه‌گه‌یه‌ندراوبوون.
ئه‌و گه‌شته شه‌وانه‌یه‌ی قائانی په‌نجا رۆژ پێش 30ی ئه‌یلول بوو، ئه‌و واده‌یه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ راده‌ستكردنی چه‌كی گروپه چه‌كداره‌كان دیاری كردووه.
قائانی كه ته‌نیا بۆ "كێشه‌ی قورس" سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، به وته‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌مجاره به مه‌به‌ستی "رێگریكردن له فیتنه" هات، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، هه‌روه‌ها بۆ جه‌ختكردنه‌وه له پێویستی "دووركه‌وتنه‌وه له پێكدادان"ی حكومه‌ت و گرووپه چه‌كداره‌كانی دڵسۆزی تاران.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا قائانی زنجیره‌یه‌ك دیداری له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و فه‌رمانده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان ئه‌نجامدا.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه هاوپه‌یمانییه‌كی سیاسیی هێزه شیعه‌كانه له عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری تاران هه‌یه و زه‌یدیش هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م په‌یوه‌ندییه هاوسه‌نگ بكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا.
پێش ئه‌م سه‌ردانه بڕیار بوو وه‌فدێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بچێته تارانی پایته‌ختی ئێران بۆ تاووتوێكردنی هه‌مان پرس، و گفتوگۆكان له‌وێ ئه‌نجام بدرێن نه‌ك له به‌غدا، به‌ڵام زانیارییه‌كان كه به "به‌په‌له" وه‌سفكراون، گه‌یشته قائانی، ئه‌مه‌ش بووه هۆی گۆڕینی پلانه‌كان و وایكرد له‌بری پێشوازی له شانده‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له تاران، خۆی بێته به‌غدا.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌وڵده‌دات پرسی چه‌ك چاره‌سه‌ر بكات پێش ئه‌و واده‌یه‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌ی دیاریكردووه و به‌پێی به‌یاننامه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌ت، دوای ته‌واوبوونی واده‌ی دیاریكراو، هه‌ر چالاكییه‌كی چه‌كداری له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌كانی دژه تیرۆر جوڵه‌یان به‌ره‌و به‌غدا كرد، ئه‌مه‌ش وا دیاربوو په‌یامێكی زه‌یدی-یه بۆ ئه‌و گرووپانه‌ی كه ره‌تیانكرده‌وه ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕی "حوڕه" كه‌وتووه، سه‌ردانه‌كه‌ی قائانی ته‌ركیزی خسته‌سه‌ر پرسی چه‌كی گرووپه چه‌كداره‌كان.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ حوڕه كردووه، هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی قائانی بۆ به‌غدا، به دیاریكراوی دۆسێی "جورف ئه‌لسه‌خر" بووه.
ئه‌و ژه‌نه‌راڵه ئێرانییه له ناو خودی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه زانیاریی پێگه‌یشتووه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به نیازه بچێته ناو ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه دواتر ناوی لێ‌نرا "جورف ئه‌لنه‌سر".
ناحیه‌ی جورف ئه‌لنه‌سر نزیكه‌ی 60 كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژئاوای به‌غداوه دووره و سه‌ر به پارێزگای بابله. به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، ژماره‌ی دانیشتووانی نزیكه‌ی 140 هه‌زار كه‌س بووه، كه زۆربه‌یان له هۆزی جه‌نابی بوون و به پله‌ی یه‌كه‌م جووتیاربوون و زۆرینه‌یان موسڵمانی سوننه مه‌زهه‌ب بوون.
رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 ناحیه‌كه‌یان داگیركرد، به‌ڵام له ئۆپه‌راسیۆنی عاشورادا كه له 24ی تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵ ده‌ستیپێكرد، كۆنترۆڵكرایه‌وه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هێزه‌كانی عێراق و گروپه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شدارییان كرد، له‌وانه كه‌تائیبی حزبوڵا، عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق (كه هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌ك ڕێكخراوی تیرۆریستی ده‌ستنیشانكراون)، رێكخراوی به‌در و سه‌رایا سه‌لام.
له‌و كاته‌وه ناحیه‌كه له رووی سه‌ربازییه‌وه داخراوه. راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه باره‌گا و كۆگای چه‌ك و كه‌مپی سه‌ربازی و كارگه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی تێدایه.
شارۆچكه‌كه به ته‌واوی گۆشه‌گیره؛ ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی حكومی و سه‌ربازیش رێگرییان لێده‌كرێت بچنه ناو شارۆچكه‌كه و نزیكه‌ی دوانزه ساڵه دانیشتووانه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی ناو حكومه‌تی عێراق به ئه‌لحوڕه‌یان راگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی ده‌زگای دژه‌تیرۆر و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی دیكه له ئاماده‌باشیدابوون بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر ساتێك‌دا بێت بچنه ناو شارۆچكه‌كه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، ئه‌م زانیاریانه له سه‌ركرده‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه دزه‌یان پێكراوه بۆ تاران كه وه‌ك پێگه‌یه‌كی ستراتیژی له جورف ئه‌لسه‌خر ده‌ڕوانێت و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، گه‌یشته به‌غدا.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاماده‌كاریانه، ده‌زگای دژه‌تیرۆر و ده‌زگای هه‌واڵگری دزه‌یان كرده ناو تۆڕێكی چه‌كدارییه‌وه كه پلانی ئه‌نجامدانی هێرشیان به‌فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان دانابوو، به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌لحوڕه كردووه. ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كاندا ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌واندا گیراوه. ئه‌مه‌ش له خودی پارێزگاری بابل روویدا كه جورف ئه‌لسه‌خری تێدایه.
به وته‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له كۆبوونه‌وه‌كانیدا هه‌وڵیدا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پێش‌گرتن له پێكدادان له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و گرووپه چه‌كداره‌كان بكاته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا داوای له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌لزه‌یدی قسه بكه‌ن سه‌باره‌ت به گرنگی نه‌شكاندن و لاوازنه‌كردنی گرووپه چه‌كداره‌كان.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌به‌رده‌ستی چوارچێوه‌كه‌دایه، زه‌یدی سووره له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر گرووپێك كه ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌كانی نه‌بێت دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه حكومه‌تی عێراق دیاری كردووه.
له به‌رامبه‌ردا گفتوگۆ و دانوستان و هه‌وڵی سه‌ركرده شیعه‌كان به‌رده‌وامه بۆ دروستكردنی لێكتێگه‌یشتن له نێوان گرووپه چه‌كداره‌كان و زه‌یدی، له‌سه‌ر بنه‌مای راده‌ستنه‌كردنی چه‌ك و به‌ئامانج نه‌گرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی كه‌نداو كه له‌لایه‌ن تارانه‌وه ده‌كرێنه ئامانج.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له زه‌یدی به ئه‌لحوڕه‌ی راگه‌یاندووه كه ئه‌م پێشنیازه "قه‌ناعه‌ت پێنه‌كراوه" و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "سه‌رۆك وه‌زیران پابه‌نده به چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت، و ئه‌م بابه‌ته سازشی له‌سه‌ر ناكرێت".
فه‌رمانده‌كه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌ستنیشان كراوه، له سه‌ردانه‌كه‌ی كه تا ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه به‌رده‌وام بوو، هیچ ئه‌نجامێكی به‌ده‌ست نه‌هێنا و هێشتا نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ زه‌یدی كۆببێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه نزیكه‌ی زه‌یدی ده‌ڵێت: "سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌دوای په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌گه‌ڕێت نه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌ربازی و قبوڵ ناكات پێشوازی له فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی بكات".
ئه‌مریكا فشار ده‌كات بۆ چه‌كداماڵینی گروپه چه‌كداره عێراقییه‌كانی دڵسۆز بۆ ئێران، زه‌یدی-ش له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتۆن كه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆبووه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و تاران بڕوات، به‌ڵێنی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی دا.
ئێران پێیوایه حكومه‌تی زه‌یدی له واشنتۆن نزیكتره تا تاران، ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات كه "نیگه‌رانی" به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بێت، به‌تایبه‌تی هاوپه‌یمانه‌كانی له‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی كه له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیل‌دا پشتیوانیان لێی ده‌كرد.
PM:11:19:11/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت