هه‌ڵه‌زوار میتانی: هێرش كرایه‌سه‌ر لیوای قامیشلۆ و دوو شه‌ڕڤان شه‌هید بوون
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی سه‌ربازی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند كه هێرش كرایه‌سه‌ر لیوای قامیشلۆ و له ئه‌نجامدا دوو شه‌ڕڤان شه‌هید بوون و دووانی تریش برینداربوون.
هه‌ڵه‌زوار میتانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی سوریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*كۆمه‌ڵێك كه‌سی له یاسا ده‌رچوو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی شه‌ڕڤانان له گوندی ته‌ویل حه‌رب له لادێكانی قامیشلۆ.
*شه‌ڕڤانان وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه.
*له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا بۆ سه‌ر لیوای قامیشلۆ، دوو شه‌ڕڤان شه‌هید بوون و دووانی دیكه‌ش بریندار بوون.
*له ئێستادا ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان به‌دوای هێرشبه‌راندا به‌رده‌وامه و رێكاری پێویستیان له‌دژ ده‌گیرێته به‌ر.
PM:10:00:11/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت